"ئامانجی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە"

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بە سەرۆكایەتی مانوج ماتیۆ، شاندێكی نوێنەرایەتی هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانیان كرد و لەلایەن عەتا محەممەد، بەڕێوەبەری نوسینگەوە پێشوازییان لێ كرا.

 لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كران.
دەربارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، عەتا محەممەد ئاماژەی بەوەكرد:" هەڵوێستی جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە بە شێوەیەكی پاك و بێگەرد و لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا".

باسی لەوەشكردووە:" دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پرۆسەی سیاسی و پێگەی هەرێم دەگەیەنێت و هەوڵی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بە تایبەتیش كێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و جێگری سەرۆك وەزیران بەو ئاراستەیەدا كار دەكات كە ئەم كێشەیە بە شێوەیەكی بنەڕەتی و هەمیشەیی چارەسەر بكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا