نرخی نەوتی خاو دابەزی

ئابوری پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی نەوتی خاو بە هەردوو جۆرەکەیەوە دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە مامەڵە سەرەتاییەکاندا، نرخی نەوتی خاو دابەزی، بە شێوەیەک نەوتی برێنت 1.4 دۆلاری لەدەستدا کە دەکاتە 1.55ی کۆی بەهاکەی و بەو هۆیەوە نرخەکەی بووە 89 دۆلار و 76 سەنتی ئەمەریکی.

نەوتی تەکساس 1.4 دۆلاری لەدەستدا 

هەروەها، نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش پشکی لەو دابەزینە بەرکەوت، کە 1.4 دۆلاری لەدەستدا و بەهاکەی بووە 85 دۆلار و 61 سەنت، کە تەنها ئەم بەیانییە 1.51 دۆلاری لە کۆی بەهاکەی لەدەستداوە.

غەززە، ئۆکرانیا و وڵاتانی ئۆپیک هۆکارن

بە گوێرەی ئاژانسە ئابوورییەکان، بەهای نەوتی خاو بەهۆی گرژییەکانی غەززە و دۆخی ئۆکرانیا لە گۆڕانکاری بەردەوامدایە، لە هەمان کاتیشدا وڵاتانی ئۆپیک گەیشتوون بە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا