لە دەوروبەری یاریگاکەی پاریس رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر

وەرزش پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەهۆی هەڕەشەکانی داعشەوە رێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوروبەری یاریگای تایبەت بە یانەی پاریس سان جێرمان توندتر کراون.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە:" پۆلیسی فەڕەنسا رێوشوێنە ئەمنییەکانی لە دەوروبەری یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە یانەی پاریس سان جێرمان توندتر پێش دەستپێکی یاری نێوان ئەو یانەیە و یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا".

باسی لەوەشکرد:" هۆکاری توندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لە دوروبەری یاریگای ئاماژەپێکراو، ئەو هەڕەشانەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا رێکخراوی تیرۆرستی داعش بڵاویکردوونەتەوە".

 رێکخراوی تیرۆرستی داعش وێنەی کەسێکی چەکداری بڵاوکردەوە

شایەنی باسە دوێنێ سێشەممە، رێکخراوی تیرۆرستی داعش وێنەی کەسێکی چەکداری بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە ناوی یاریگای چوار یانەی ئەوروپا کرابوو.
ئەو وێنەیەی کە داعش بڵاویکردبووەوە ناوی هەریەکە لە یاریگاکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، پاڕک دۆ پرێنس، میترۆپۆلیتانۆ و ئیماراتی تێدا هاتووە و دواتریش بە گەورەیی نووسراوە:" هەموویان بکوژن".
شەوی رابردوو لەمیانەی یارییەکانی چوونی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی بەڕێوەچوو، لەسەر یاریگای ئیماراتیش، ئارسیناڵ و بایرن میونشن رووبەڕووی یەک بوونەوە.
بڕیارە ئەمشەو چوارشەممەش، بەهەمان بۆنەوە، لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری نێوان ئەو یانەیە و بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەبچێت، هەروەها لە هەمان کاتی ئەو یارییەشدا، لەسەر یاریگای پاڕک دۆ پرێنسی پاریس سان جێرمان، یاری نێوان یانە پاریسییەکە و یانەی بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا