بەهۆی
هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی دوو وڵات بۆ هەولێر بەشێوەیەکی
کاتی راگیران.
ئاژانسی فڕانس
پرێس بڵاویکردەوە:" کۆمپانیای ئەڵمانی فڕۆکەوانی لۆفتهانزا، بەهۆی هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرجەم گەشتەکانی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران و هەولێر
تاوەکو سبەی شەممە راگرت".
هاوکات
کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی نەمساش رایگەیاند:" گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ
عەمان و هەولێر و شاری تەلئەبیب راگرتووە، راگرتنی گەشتەکانیش بەشێوەیەکی کاتییە".
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێکی بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامدا و دواتر سوپای
پاسداران جەختیکردەوە، بەرپەرچی هێرشەکان دراوەتەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە.
هەفتەی
رابردوو سوپای پاسداران بە زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و نزیکەی 500 مووشەک
هێرشیکردە سەر خاکی ئیسرائیل و تەلئەبیبیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کرد، لە
بەرامبەردا تاران دووپاتیکردەوە، هەر هەنگاوێک دژی وڵاتەکەی بگیرێتەبەر کاردانەوەی
توندتریان دەبێت.