لە رووباری سیروان مێرمنداڵێک خنکا و سەرچاوەیەکیش لە
پۆلیس دەڵێت، هاوڕێکانی دەستگیرکراون.
پەیامنێری BMC لە گەرمیان رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، مێرمنداڵێک لە رووباری
سیرواندا خنکاوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، بەڵام
تیمە پەیوەندیدارەکە لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" مێرمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە و دانیشتووی
کەلاری کۆنە، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا روویکردووەتە رووبارەکە و بە وتەی سەرچاوەیەک
لە پۆلیس، هاوڕێکانی لە ئێستادا دەستگیرکراون".