پاش مانگێک؛ تەرمی قوربانییەکی دیکەی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای مانگێک لە لافاوەکەی دهۆک، تەرمی یەکێکی دیکە لەو هاوڵاتییانە دۆزرایەوە کە بەهۆی لافاوەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
حەسەن خورشید بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند:" پاش مانگێک لە هەڵمەتی گەڕان، تیمەکانمان لە دەوروبەری بەنداوی موسڵ تەرمی ئەو مێرمنداڵە ئێزدییەیان دۆزییەوە کە لە مانگی رابردوو لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل بەهۆی لافاوەوە خنکابوو".

رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا تەرمی مێرمنداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە".
شایەنی باسە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردووش، تەرمی هاوڵاتییەکی دیکەی دهۆک کە بەهەمان هۆکار گیانی لەدەستدابوو لە بەنداوی موسڵ دۆزرابووەوە.
رۆژی 19ی ئادار، شەپۆلێکی باران بارینی چڕ سنووری پارێزگای دهۆک و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری گرتەوە و بەوهۆیەشەوە چەند هاوڵاتییەک گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددی دروستبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا