بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە پەکەکە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چەند شارێکی
ئەو وڵاتە نۆ رۆژنامەنووسی کوردیان دەستگیرکرد.
چوار ژن و پێنج پیاون
رێکخراوی پارێزەران لەپێناو ئازادی رۆژنامەگەری بڵاویکردەوە، ئەو نۆ
رۆژنامەنووسەی دەستگیرکراون چواریان ژنن و پێنج رۆژنامەنووسەکەی دیکەش پیاون، لە هەریەک
لە ئاژانسی هەواڵی "میزۆپۆتامیا" و "یەنی یاسام" کاریان
کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژنامەنووسەکان ئەمڕۆ لە شارەکانی ئیستانبول،
ئەنقەرە و ئورفە دەستگیرکراون و تۆمەتی پەیوەندیکردن بە "تیرۆر"یان
دراوەتەپاڵ، دەزگا ئەمنییەکانیش رێگە نادەن پەیوەندی بە پارێزەرەکانیانەوە بکەن، تاکو
24 کاتژمێر بەسەر دەستبەسەردا گرتنیان تێپەڕدەبێت.