سەردار عەزیز: چیتر تورکیا پشتگیری هەرێم ناکات بۆ ململانێکردن لەگەڵ عێراقدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەردار عەزیز، لێکۆڵەری سیاسی نێودەوڵەتی دەڵێت، تورکیا هاوشێوەی جاران پشتگیری هەرێمی کوردستان ناکات بۆ ململانێکردن لەگەڵ عێراق، بەڵکو دەیەوێت باڵانس لەنێوان هەردوولادا ڕابگرێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، سەردار عەزیز،  لێکۆڵەری سیاسی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ هەولێر لای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وەها لێکدەدرێتەوە، هەرێم هێشتا پشتگوێ نەخراوە +و بەشێکە لە پرۆسەی نێوان هەردوو وڵات. ئەوەی لە تورکەکان بیستم تورکیا نایەوێت وەکجاران پشتگیری هەرێم بکات بۆ ململانێکردن لەگەڵ عێراق، بەڵکو تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم بکاتە بەشێک لە بازاڕ و ئابورییەکەی.

تورکیا وەکو کڕیار و ڕێڕەویش پێویستی بە عێراقە

دەشڵێت، عێراق یەکەم وڵاتی کڕیاری کاڵای تورکییە لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە تورکیا لە دۆخێکی ئابووری سەختدایە و وەکو کڕیار و ڕێڕەویش پێویستی بە عێراقە و هەوڵدەدات باڵانس لەنێوان هەرێم و عێراق ڕابگرێت. هەرێم دەزانێت ڕێگەی گەشە و دروستکردنی بۆری لە کەرکوکەوە بۆ تورکیا دەبێتە دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵات و سەنگ و توانای کەمدەکاتەوە، بەڵام دەبێت مامەڵە لەگەڵ واقعدا بکات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا