"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بە وتەی فابریزۆ رۆمانۆ، چاڤی هێرناندێز رەزامەندی دەربڕیوە بەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامبێت لە کارەکانی.

فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی و رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاویکردەوە:" بەهۆی پێداگری خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە رازیبووە بەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە".

رەزامەندی دەربڕیوە بەوەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش نوێ بکاتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" راهێنەرە ئیسپانییەکە رەزامەندی دەربڕیوە بەوەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش نوێ بکاتەوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاکانی ئیسپانیا بە گشتی و میدیاکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بە تایبەتی، باسیان لەوە دەکرد، لە ماڵی خوان لاپۆرتا کۆبوونەوە لەنێوان چاڤی و بەرپرسانی یانەکە بەڕێوەچووە.

شایەنی باسە چەند مانگێک پێش ئێستا چاڤی هێرناندێز رایگەیاندبوو، لە کۆتایی وەرز کۆتایی بە گرێبەستەکەی دەهێنێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و لە ریزەکانی ئەو یانەیە دووردەکەوێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا