وەزیری تەندروستی زانیاری لەسەر ئەو پەتایە ئاشکرا دەکات کە بەربڵاوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری تەندروستی رایگەیاند، ئەو پەتایەی ئێستا بەربڵاوە، ساڵانە بە دوو شەپۆل بڵاودەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پەتایەی بەربڵاوە بە دوو شەپۆل بڵاودەبێتەوە، یەکەمیان لە پایزدا دووەمیش لە کۆتایی زستاندا بڵاودەبنەوە.

بریتییە لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان

باسی لەوەش کرد، پەتاکە بریتییە لە هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان، کە زۆرینەیان حاڵەتەکان ئەنفلوەنزان، بەشێکی دیکەش لە پێشوودا کۆرۆنا بووە.

وەک ئەنفلوەنزا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

راشیگەیاند، بە شێوەیەکی گشتی ئەم پەتایە لە جیهاندا وەک ئەنفلوەنزا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام خۆشبەختانە زۆرینەی توشبووان باری تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ئەو کەسانەی بەتەمەنن یاخود نەخۆشی درێژخایەنن پێویستە سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

وەزیری تەندروستی وتیشی، بە گشتی دۆخەکە ئاساییە و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا