بانکی ناوەندی زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئابوری 06/03/2024

Alternate Text

بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 210ملیۆن دۆلاری بە کاش و حەواڵە خستە بازاڕەکانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 210 ملیۆن و 932 هەزار و 703 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 201 ملیۆن و 852 هەزار و 703 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ، تەنها نۆ ملیۆن و 80 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بە بازرگانان فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدا، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلار بریتییە لە 150 هەزار و 550 دیناری عێراقی، کە لە رۆژانی رابردوودا گەیشتە 149 هەزار و 400 دینار، بەڵام دووبارە بەرزبووەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا