عێراق هەناردەکردنی نەوت کەمدەکاتەوە

ئابوری 18/03/2024

Alternate Text

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی هەناردەی رۆژانە بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن لە مانگی داهاتووەوە، ئەویش بۆ قەرەبووکردنەوەی هەر زیادەیەکی هەناردە لە دوو مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا بە شێوەیەک کە بەپێی رێککەوتنەکانی ئۆپیک پڵەس بێت.

باسی لەوەش کرد، عێراق پابەندە بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی ئاستی هەناردە کە لەگەڵ وڵاتانی ئۆپیک پڵەس رێککەوتووە لەسەری و هەماهەنگیش دەکات لەگەڵ سەرچاوە لاوەکییەکان بۆ ئاشكراکردنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوت.

جێی ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی رۆژانە لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 430 هەزار بەرمیل.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا