باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق تەواو نەبووە

عێراق 25/03/2024

Alternate Text

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق سەبارەت بە كاری هاوبەشی نێوان وڵاتەكەی و عێراق، هەروەها كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان زانیاری ئاشكرا دەكات.

 ئڵینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی Reuters، رایگەیاند:" داعش هێشتا مەترسییەكی جددییە لەسەر  عێراق و كارەكانی هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لەگەڵ عێراق بۆ تێكشكاندنی تەواوەتی ئەو رێكخراوە هێشتا تەواو نەبوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئێمە و عێراق باش لەوە تێگەیشتووین كە داعش هێشتا هەڕەشەكانی كۆتایی پێنەهاتووە، راستە كەمبوونەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كارەكانمان لە بنەڕەتدا كۆتاییان پێنەهاتووە و دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی كە هێزە عێراقییەكان دەتوانن بەردەوام بن لە شكستپێهێنانی هەمیشەیی داعش".

ئاشكراشیكردووە:" رووداوەكانی ئەم دواییانە و هێرشە تیرۆریستییەكانی ئەو گروپە تیرۆریستییە بیرمان دەخاتەوە كە داعش دوژمنێكی تیرۆریستی هاوبەشە كە دەبێت لە هەموو شوێنێكدا شكستی پێبهێندرێت".

روونیشیكردەوە:" ئەمریكا و عێراق پابەندبوونێكی هاوبەشیان هەیە بۆ دەستەبەركردنی شكستی هەمیشەیی داعش، بەتایبەتیش لە چوارچێوەی كاركردنی پێكەوەیی بۆ داڕشتنی داهاتووی هاوبەشییەك بۆ كاری هێزە ئەمنییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا