چۆن یارمەتی خۆت دەدەیت كاتێك تووشی نەخۆشی خەمۆكی دەبیت؟!

تەندروستی پێش 4 هەفتە

Alternate Text

پزیشكی پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان چەند رێگایەك بۆ یارمەتیدانی خودی دەخاتەڕوو، كاتێك مرۆڤ رووبەڕووی خەمۆكی دەبێتەوە.

 لاڤە دارا علی، پزیشكی پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" رێگاگەلێك بۆ یارمەتیدانی خود بوونیان هەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی خەمۆكی ببیتەوە".

ئەو رێگایانەش بریتیین لە:

 - باسكردنی بابەتی خەمۆكی یەكە: واتە ئەگەرهەواڵێكی ناخۆشت بیست یان ڕوداوێكی ناخۆشت بەسەرهات هەوڵبدە بۆكەسێكی متمانە پێكراوی باس بكەیت و لەوانەیەپێویست بكات بگریت بۆ دەربڕینی هەستەكان.تەنها باس كردنی هەستەكانمان بەڕێگەیەكی سروشتی دادەنرێت بۆبەرەنگاربونەوەی ڕوداوەكان.

- خۆخەریكردن: وەرزش كردن شتێكی باشە وەك ڕۆشتن كەیارمەتیدەرە بۆمانەوە  بەچالاكی. شتێكی باشە خۆت خەریك بكەیت بە ئیش وكارە وە تابەدوربیت لە بیرۆكە نەرێنییەكان كە هەستی خەمۆكیت زیاد دەكات.

هەوڵبدە خۆراكێكی هاوسەنگی پڕ بەها بخۆیت

- خۆراكی تەندروست: هەوڵبدە خۆراكێكی هاوسەنگی پڕ بەها بخۆیت تەنانەت ئەگەرهەست بە برسێتی نەكەی وەك سەوزەومیوە چونكەبەهۆی خەمۆكی یەكەوە لەوانەیە كێشت دابەزێت وهەندێك لە ڤیتامینەكان لەدەست بدەیت كەبەمەش باری خەمۆكی یەكەت خراپتردەبێت.

- خۆت لەماددە كهولی یەكان بەدووربگرە: بەكارهێنانی ماددەكحولی یەكان خەمۆكی خراپتردەكات وزیانی جەستەیی هەیە.

هەوڵبدە نیگەران نەبیت ئەگەرتوشی بێخەوی بویت

- بەباشی بنوو: هەوڵبدە نیگەران نەبیت ئەگەرتوشی بێخەوی بویت، چونكە ئەوەنیشانەیەكی خەمۆكی یە  بەڵكو هەوڵبدە ڕێنماییەكانی خەوێكی تەندرووست  جێ بەجێ بكەیت.

- چارەسەری هۆكارەكەبكە: ئەگەربڕوات هەیە هۆكاری خەمۆكی یەكە دیاروڕوونە ئەوا هەوڵی چارەسەری كێشەكەبدە وەك نوسینەوەی كێشەكە پاشان بیركردنەوەلەڕێگەچارە.

هەوڵبدە گەشبین بیت

- هەوڵبدە گەشبین بیت و خۆت بەدووربگرە لە بیرۆكەی نەرێنی.

بەبیرخۆت بهێنەرەوە:

كە بەئەزمونێكدا تێدەپەڕیت كە كەسانی تر پێش تۆپیاتێپەڕیوون.بێگومان ڕزگارت دەبێت لەم بارودۆخە هەرچەندە باوەڕكردنت بەم ڕاستی یە لەوانەیە گران بێت.

خەمۆكی ئەزمونێكی بەسودە بۆهەندێ كەس كە زۆر بەهێزتر و بە توانا تردە بن  لەخۆڕاهێنان لەبارودۆخە ناهەموارەكاندا , هەروەها یارمەتی بینینی پەیوەندیەكان بەشێوەیەكی ڕونتردەدات. لەوانەیە خەمۆكی یارمەتی بڕیاردان و گوراِنكاری گرنگ لەژیانتدا بدات كە لەوەوپێش خۆت لێ بەدورگرتبوو. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا