چەند رێگەیەک بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم

تەندروستی پێش 4 هەفتە

Alternate Text

هەندێک کەس بەدەست بۆن ناخۆشی دەمەوە دەناڵێنن و لەلایەک توشی شەرمەرزارییان دەکات، لە لایەکی دیکەشەوە کەسانی دەوروبەریان بێزار دەکەن، چەند رێگەیەکیش هەن بۆ دەربازبوون لەو گرفتە.

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا"، دەتوانرێت بەم هەنگاوانە بۆنی ناخۆشی ناودەم کەمبکرێتەوە، هەروەها تەندروستییەکی باشتر بە دەم و ددانەکانیان ببەخشن:

١. زۆر خواردنەوەی ئاو، چونکە وشکبوونەوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم لە کاتی بەڕۆژووبووندا.

٢. شۆردنی ددانەکان، گرنگە بە بەردەوامی ددانەکانت بشۆیت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بۆنی ناخۆشی دەم، لانیکەم دوو جار لەرۆژێکدا.

٣. پاککەرەوەی ناو دەم بەکاربهێنە، پاککەرەوەیەکی بێ کحولی ناو دەم دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەدەستهێنانی بۆنی خۆشی ناو دەم و پاککردنەوەی ددانەکانت ئەویش لەڕێگەی لابردنی بەکتریا و ئەو پێکهاتانەی کە دەبنە هۆی بۆنی ناخۆش.

٤. خۆ بەدوورگرتن لە شیرینی، خواردنی چەند دەنکێک لە خورما ئاساییە، بەڵام خواردنی شیرینی زۆر دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریای ناو دەم.

٥. ئەو خواردنانە مەخۆ کە بۆنیان بەهێزە، هەندێک لە خواردنەکان بۆنێکی بەهێزیان هەیە، وەک سیر، پیاز یان بەهارات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا