چۆن بزانی منداڵە شیرخۆرەكەت كێشەی لە چاوەكانیدا هەیە؟!

تەندروستی پێش 4 هەفتە

Alternate Text

دەربارەی ئەو كێشانەی رووبەڕووی منداڵی شیرەخۆرە دەبێتەوە بەهۆی كێشە لە چاوەكانیدا، پزیشكێكی ‎پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو و نەشتەرگەرییەكانی چاو زانیاری دەخاتەڕوو.

 ‎ میران حەسەن، پزیشكی ‎پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو و نەشتەرگەرییەكانی چاو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەشێكی زۆری دایك و باوكان كێشەیان هەیە لە زانینی ئەوەی منداڵەكەیان كێشەی لە چاوەكانیدا هەیە و چەند رێگایەك هەیە بۆ ئەگەری زانینی ئەوەی بەشێك لەو كێشە تەندروستیانەی رووبەڕووی منداڵەكەت دەبێتەوە پەیوەستە بە كێشەی چاوەكانییەوە".

چەند رێگایەك بۆ زانینی ئەوەی منداڵە شیرەخۆرەكەمان كێشەی لە چاوەكانیدا هەیە:

- هەردوو چاو یان یەك چاوی منداڵەكە دەسووڕێتەوە بەرەو ناوەوە و یاخوود دەرەوە.

- چاوی منداڵەكەت بەدوای یاری ناكەوێت و تەركیزی لەسەر جوڵەكەی نیە كە لەبەردەمیدا دەجوڵێت لە لایەكەوە بۆ لایەكی دیكە.

- وادەردەكەوێت چاوی منداڵەكەت زۆر هەڵبەز و دابەز بكات.

- وادەردەكەوێت منداڵەكەت بە بەردەوامی سەری لار دەكاتەوە كاتێك سەیری شتەكان دەكات.

- نیشانەی داخستنی بۆڕیەكانی فرمێسك یان هەوكردنی لەسەر دەردەكەوێت، یەكەم نیشانانەش فرمێسكی بەردەوامی لە خۆدەگرێت لەگەڵ سووربوونەوەی و چیق (ڕیپۆق) كردن كە بۆ چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

- هەبوونی هەستیاری زۆر و داخستنی چاو بەرامبەر ڕووناكی.

- زۆر گەورەبوون و تەمبوونی ڕەشێنەی چاو، یاخوت هەبوونی تەنێكی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا