کام یانە دەبێتە هاوشانی دۆرتمۆند و پاریس؟

وەرزش پێش 2 هەفتە

Alternate Text

شەوی رابردوو هەریەک لە یانەکانی بروسیا دۆرتمۆند و پاریس سان جێرمان توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ئەمشەویش ناوی دوو یانەی دیکەی ئەو قۆناغە ئاشکرا دەبێت.
شەوی رابردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە میانەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا سەربکەوێت و بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن خۆی گەیاندە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.

لەلایەکی دیکەوە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە هەمان بۆنەوە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد، یاری چوون لەسەر یاریگای ئەتلەتیکۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانە ئیسپانییەکە کۆتایی هات، بەڵام شەوی رابردوو یانە ئەڵمانییەکە توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتن بەسەر ئەتلەتیکۆ بەدەستبهێنێت و بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنس لیگ.

بڕیارە ئەمشەویش لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئاماژەپێکراو، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ببێتە میوانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و شەڕی بەدەستهێنانی بلیتی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە بکەن، یاری چوونی نێوان ئەو دوو یانەیە بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لەلایەکی دیکەشەوە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەبێتە میوانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، کە یاری چوونی نێوانیان لەسەر یاریگای ئیماراتی تایبەت بە ئارسیناڵ بە یەکسان بوون و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا